تاڵیبان بەرپرسیارییەتی خۆی لە ھێرشەكەی سەر زانكۆ باچان راگەیاند
رووبەرووبوونەوە لە نێوان چەكداران و پۆلیسی پاكستان روویدا
K24 – ئيسلام ئاباد:
به گوێره‌ى زانيارييه فه‌رمييه‌كان له ئاكامى په‌لاماره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر زانكۆی باچان لە ناوچەی چارسەدای نزیك شاری پیشاوەر (باكووری خۆرئاوای پاكستان) 21 كەس كوژران.
دوای ئەوەی ئەو چەكدارانە ھێرشیان كردە سەر ئەو زانكۆییە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەكداران و پۆلیسی پاكستان روویدا لە ئەنجامدا 21 كەس كوژران و 30 كەسی ديكه برینداربوون.
پۆلیسی پاكستان رایگەیاندووە، لە نێو كوژراواندا 4 پۆلیس ھەن برینی بەشێك لە بریندارانيش سەختە.
بزوتنەوەی تاڵیبانى پاكستان بەرپرسیارییەتی خۆی لە ھێرشەكە راگەیاند.
هێزه ئه‌منييه‌كانى پاكستان به چڕى له ده‌وروبه‌رى شوێنى رووداوه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه. پۆليس و سوپا و يه‌كه‌كانى دژه تيرۆرى ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆيان له ده‌وروبه‌رى زانكۆكه راگه‌ياندووه.
كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى پاكستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كداره‌كان ژماره‌يه‌ك له خوێندكار و مامۆستايانى زانكۆكه‌يان له هۆڵێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
گريمانه ده‌كرێت، چه‌كداره‌كان چوار كه‌س بن و ره‌وشى ته‌متوومانى ئه‌مڕۆى شاره‌كه‌يان به ده‌رفه‌ت زانيبێت بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌رگاى سه‌ره‌كى زانكۆ بچنه ژووره‌وه.
ئه‌مڕۆ زانكۆى باچان، فيستيڤاڵێكى تايبه‌تى به يادكردنه‌وه‌ى ساڵيادى كۆچى دوايى دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى باچاخان ده‌كرده‌وه.
ميدياى پاكستان باسيان له‌وه كردووه، به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك ميوانى فيستيڤاڵه‌كه كه‌وتوونه‌ته ناو دۆخێكى مه‌ترسيداره‌وه.