هاوپه‌یمانان هه‌وڵه‌كانیان دژی داعش چڕتر ده‌كه‌نه‌وه
وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مریكا،فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا،هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه، تاوتوێی هه‌نگاوی داهاتووی شه‌ڕی داعشیان له عێراق و سووریا كرد.
K24 – پاریس:
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، "وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا و وه‌زیرانی به‌رگری 5 وڵاتی دیكه‌ی هاوپه‌یمان، رازیی بوون، هه‌وڵه‌كانیان دژی داعش له عێراق و سووریا چڕتر بكه‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ له پاریس، وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مریكا،فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا،هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه، تاوتوێی هه‌نگاوی داهاتووی شه‌ڕی داعشیان له عێراق و سووریا كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا، ئاشتۆن كارته‌ر گوتی: "فه‌ره‌نسا و ئه‌و پێنج وڵاته كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، "بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان، مانگی داهاتوو، عێراق و هه‌ر 26 وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی دژی داعش، له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كۆده‌بنه‌وه".
سه‌رچاوه: abc NEWS له AP