به‌ڤیدیۆ.. یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی باله‌ی كوردستان
دوای 7 ساڵ هه‌ولێر جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریی كۆتایی خولی نایابی تۆپی باله‌ی كوردستان له هۆڵی ئه‌كاد له عه‌نكاوه هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن، كوڕانی هه‌ولێر به گورتینێكی به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه‌وه و یاریه‌كه‌شیان به 3 گێمی بێوه‌ڵام لێ بردنه‌وه. ئه‌نجامی گێمهكانیش (25 ـ 21)، (26 ـ 24) و (27 ـ 25) بوون.
له‌سه‌ر دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م، تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌كاد به 3 گێمی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ی برده‌وه و بووه سێیه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
خولی نایابی باله‌ی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 12 یانه رۆژانه له 2 هۆڵ له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چوو، یانه‌كانی نیشتیمان و ته‌ئه‌خی ـیش بۆ خولی پله‌یه‌كی باله‌ی كوردستان دابه‌زین.
راپۆرتێكی په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌رباز ئه‌حمه‌د له خواره‌وه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ ببینن, تێیدا ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كانی هه‌ولێری پاڵه‌وان پیشان ده‌دات.