داعش كوژرانى جيهادى جۆنى پشتڕاستكرده‌وه
گۆڤارى فهرميى داعش، كوژرانى جونى، پشتڕاستكرده‌وه، كه به سه‌ربڕه‌كه‌ى داعش ناسرابوو.
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى فهرميى داعش، كوژرانى جونى، پشتڕاستكرده‌وه، كه به سه‌ربڕه‌كه‌ى داعش ناسرابوو، ئه‌مه‌ش به يه‌كه‌م دانپێدانانى داعش سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئه‌و چه‌كداره‌ى هه‌ژمار ده‌كرێت.
جيهاديى جون، هاووڵاتييه‌كى به ره‌گه‌زنامه بريتانى و به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به و ناوى راسته‌قينه‌ى محه‌ممه‌د ئيموازييه.
سوپاى ئه‌مريكا، له تشرينى دووه‌مى رابردوودا، رايگه‌ياندبوو، تا رادهيهكى زۆر دڵنيان له كوژرانى جيهادى جون.
گۆڤارى دابق، كه به زمانى ئينگليزيى له لايه‌ن داعشه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌بو موحارب ئه‌لموهاجر، ناسراو به جيهاديى جون، كوژراوه.
گۆڤاره‌كه نووسيويه‌تى، جون، له 12ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى رابردوودا كوژراوه.
جون، به هۆى ئه‌وه‌ى له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌ركه‌وت و هه‌ريه‌ك له جيمس فولى و ستيڤن سوتلوفى و پيته‌ر كاسيج ئه‌مريكايى و دێڤيد هينز و ئالان هينينجى بريتانى و رۆژنامه‌وانى ژاپۆنى كيمجى جوتوى سه‌ربڕى ناوبانگى وه‌ك مرۆڤ سه‌ربڕى داعش بڵاوبوويه‌وه.
ئه‌و به جلى ره‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وت و به شێوه‌ى ئاخاوتنى خه‌ڵكى له‌نده‌ن له زمانى ئينگليزى ده‌دوا و هه‌ڕه‌شه‌ى له قوربانييه‌كانى به‌ر ده‌ستى ده‌كرد.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ناوبراو له 1988 له كوه‌يت له دايكبووه و له ته‌مه‌نى 6 ساڵييدا خێزانه‌كه‌يان چووه‌نه‌ته بريتانيا و له‌وێ له بوارى پرۆگرامسازى كۆمپيوتهردا خوێندوويه‌تى.