رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان .. داعش له مووسڵ ده‌رده‌كرێت
وه‌زیرانی به‌رگریی حه‌وت هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان یەکەم كۆبوونه‌وه‌یان پێکەوە گرێدا

K24ـ هه‌ولێر:
جه‌نگی داعش له عێراق و سووریا و دوایین هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی له‌وباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وتی خاو و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان، گرنگترین بابه‌تی ئەمڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له پاریس، بۆ دانانی نه‌خشه‌ی داهاتوویان سه‌باره‌ت به جه‌نگی دژی داعش، حه‌وت هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش بكه‌نه ئامانج و ئه‌و گرووپه له مووسڵ و ره‌ققه ده‌ربكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، هه‌روه‌ها ئوستراڵیا له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداریانكرد، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه داوای كردووه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له عێراق و سووریا دژی داعش چڕبكرێته‌وه و خێرا بكرێت.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتیی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كه 1800 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له خۆده‌گرێت، گه‌یشتنه پارێزگای ئه‌نبار، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هێنانی ئه‌و هێزه بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه دژی چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای عێراق.
سه‌باره‌ت به هه‌مه‌ئاهه‌نگیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا له جه‌نگی دژی داعش، رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نیی راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی (حكوومه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه بۆ فرۆشتی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به عێراق به بڕی نزیكه‌ی دوو بلیۆن دۆلار)، به گوێره‌ی زانیاریی رۆژنامه‌كه ئه‌و سه‌ودا سه‌ربازییه گه‌وره‌یه، چه‌ندین بۆمب و پێداویستی و یه‌ده‌کی سه‌ربازیی پێشكه‌وتوو له خۆده‌گرێت.
نرخی نه‌وتی خاو له جیهاندا، بابه‌تێكی دیكه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كانه، رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی (نرخی نه‌وت جیهانی هه‌ژاند و ئیكوادۆر به‌بێ قازانج نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت) به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا كه‌متر له 27 دۆلاری تۆماركرد بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر ئابووریی جیهان به‌تایبه‌تیی ئه‌و وڵاتانه‌ی تەنیا پشتده‌به‌ستن به داهاتی نه‌وتی خاو.