نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى ورد به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو
K24 – به‌غدا:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی به‌غدا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری به‌ستنه‌وه‌ی كه‌له‌ی سه‌ر به بڕبڕه‌كانی مل له عێراق به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی به‌غدا-ره‌سافه، قاسم عه‌بدولهادی گوتی: "له نه‌خۆشخانه‌ی زانستی ده‌ماره‌كان له به‌غدا، تیمێكی پزیشكیی عێراقی به‌سه‌ركه‌وتوویی به سیستمی vertex نه‌شته‌گه‌ری به‌ستنه‌وه‌ی كه‌له‌ی سه‌ر به بڕبڕه‌كانی ملیان ئه‌نجامداوه".
قاسم عه‌بدولهادی روونیكرده‌وه، "نه‌خۆشه‌كه نه‌یده‌توانی چوار قاچ و ده‌سته‌كانی به ته‌واوه‌تی بجوولێنێت، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت، تووشی وه‌ره‌مێك بووه له دڕكه په‌تكی نزیك له بڕبڕه‌كانی مل".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی به‌غدا-ره‌سافه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی پێداویستییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی دابینكرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌مجۆره له عێراق به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامبدرێت".
سه‌رچاوه: مه‌دا پرێس