ئه‌گه‌ر هه‌یه نرخى نه‌وت بۆ ده‌وروبه‌ری 20 دۆلار دابه‌زێـت
"له دوای نیوه‌ی ئه‌مساڵ نرخه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
شرۆڤه‌كاران و بازرگانانی جیهان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام داده‌به‌زێت، هه‌ندێك له‌وانه به دووریان نه‌زانی تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 10 دۆلاری دیكه بێته‌خواره‌وه، راشيانگه‌یاند: "دوای ئه‌وه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاده‌ی خستنه بازاڕی نه‌وت، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه، ".
سه‌رچاوه‌كان ناكۆك بوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا، هه‌ندێكیان وایان دانا به شێوه‌یه‌كی دیار به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مریكا كه‌مده‌بێته‌وه، به رێژه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، كه‌چی هه‌ندێكیان وایان بینی رێژه‌كه له‌مه كه‌متر ده‌بێت.
رۆجێ دیوان، جێگری سه‌رۆكی "ئای ئێچ ئێس" بۆ راوێژكارییه دارایی و نه‌وتییه‌كان له واشینتۆن گوتی: "وڵاتانی كه‌نداو ئاره‌زوویان نه‌ماوه بازاڕی نه‌وت به‌ڕێوه ببه‌ن، كه‌سیش نییه ئه‌و بازاڕه به‌ڕێوه ببات كه ساڵێكه به‌رهه‌می نه‌وت به رێژه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا له ئاستی داواكاری زیاتره".
جێگری سه‌رۆكی "ئای ئێچ ئێس" روونیكرده‌وه: "دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت تا حوزه‌یران/یۆنیۆ2016، له‌وانه‌یه پیشه‌سازیی نه‌وت ناچار بكات ئه‌و زیاده‌یه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له بازاڕه‌كان لابه‌رێت، به تایبه‌تی به‌منزیكانه به‌رهه‌می نه‌وتی ئێرانیش ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه".
به‌هۆی نیگه‌رانی له زۆربوونی به‌رهه‌می نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشته 27.49 دۆلار، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنتیش بۆ 28.15 دۆلار دابه‌زی.
ئه‌و دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت وای له جه‌زائیر كرد داوای گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ئۆپێك و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ن بكات، هه‌رچی ڤه‌نزوێللایه داوا گرێدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئۆپێك به دووری ده‌زانن به‌منزیكانه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گرێ بدرێت.
له ژێر كاریگه‌ریی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، دراوی رۆبلی رووسی بۆ نزمترین ئاستی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زیوه, به‌شێوه‌یه‌ك یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 80،7 رۆبله. ئه‌وه دووه‌مین جاره له دوای ئاب/ئۆگه‌ست 1998، یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر بێت له 80 رۆبل، له كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2014، نرخی یه‌ك دۆلار گه‌یشته 80،1 رۆبل.
به‌هۆی كاریگه‌ربوونی به بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، كه له ئه‌نجامی دابه‌زینی نه‌وت پاشه‌كشه‌یان كرد، له هه‌مان كاتدا بۆرسه‌كانی كه‌نداویش پاشه‌كشه‌یان كردووه.
گه‌وره‌ترین بازاڕی بۆرسه‌ی عه‌ره‌بی كه خۆی له سعوودیه ده‌بینێـته‌وه، زیاتر له 4% دابه‌زی، بۆرسه‌ی دوبه‌یش 4.6% دابه‌زیوه.
له ئه‌وروپاش پێنوێنی یۆرۆڤرێست 300 به رێژه‌ی 3.11% دابه‌زی، فاینه‌نشیال تایمز 100 ی به‌ریتانی به رێژه‌ی 2.77%، پێنوێنی داكسی ئه‌ڵمانی به رێژه‌ی 3.18% و پێنوێنی كاكی فه‌ره‌نسی 3.4% دابه‌زیون.
له هه‌مان كاتدا پێنوێنی نیكای ژاپۆنی 3.7% پاشه‌كشه‌ی كردووه، كه نزمترین ئاستی دابه‌زینییه‌تی له‌وه‌ته‌ی 24تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر2014.
سه‌رچاوه‌كان: حه‌یات+رۆیته‌رز+فرانس پرێس