ئه‌مریكا: جۆرێكی نوێی ئه‌نفلۆنزای باڵنده دۆزراوه‌ته‌وه
ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ئه‌نفلۆنزا له‌وانه‌یه تووشی مرۆڤ ببێت
K24 – واشینتۆن:
پسپۆڕان جۆرێكی نوێی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان له ویلایه‌تی ئیندیانای ئه‌مریكا دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه تووشی مرۆڤ ببێت.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و وه‌چه نوێیه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده H7N8 ، هه‌موو په‌له‌وه‌ره‌كانی ناو ئه‌و كێڵگه‌یه له ناوبراون كه ئه‌و جۆره ئه‌نفلۆنزایه‌ی تیادا سهریههڵدوه، هه‌موو جوتیاره‌كانی ناوكێڵگهكهش له رووی ته‌ندروستییه‌وه په‌راوێزخراون.
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا گوتی: "هیواخوازین به‌و مامه‌ڵه‌كردنه خێرایهمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌چه نوێیه‌ی ئه‌نفلۆنزا، وه‌ك پارساڵ نه‌بێته‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی، یان ببێته په‌تا".
جۆری ڤایرۆسی H7 له‌وانه‌یه ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان له‌لای مرۆڤ.
له 2015 به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر 3 ملیار دۆلار و خاوه‌ن فرۆشگاكانیش 5.7 ملیار دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه: RTA له گازيتا.رو