نرخی نه‌وت بۆ سه‌روو 30 دۆلار به‌رزبوویه‌وه
كه‌شوهه‌وای سارد نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی كه‌شوهه‌وای ساردی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و هه‌ڵكشانی بازاڕه‌كانی دراو، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 5% به‌رزبوویه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل 30 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 1.26% سه‌ركه‌وت، زیاتر له 4 دۆلار به‌رزبوویه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته 30.79 دۆلار.
نه‌وتی خاوی برنت، به رێژه‌ی 1.50% هه‌ڵكشا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی گه‌یشته 30.75 دۆلار.
ئه‌و كه‌شوهه‌وا سارد و شه‌پۆڵه به‌فر بارینه‌ی كه‌ناره ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌وروپای گرته‌وه، وایكرد خواست له‌سه‌ر زه‌یتی زۆپا زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش بووه پشتیوانییه‌ك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز