ئاوی لیمۆ بە سوودە بۆ گەدە

ئاوی لیمۆ ھانی گەدە و ریخۆڵەكان دەدات بۆ وەرگرتنی خۆراك بە شێوەیەكی باش

    K24 - ھەولێر

بە گوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی لە بەریتانیا ئاوی لیمۆ كە دەوڵەندە بە ڤیتامین C بە سوودە بۆ گەدەی مرۆڤ.

توێژینەوە بەریتانییەكە دەریخستووە، خواردنەوەی یەك پەرداخ شەربەتی لیمۆ بەر لە نان خواردنی بەیانیان دەبێتە ھۆی ئاسانكردنی ھەرسكردنی خۆراك و پاككردنەوەی گەدە لە  ماددە زیان بەخشەكان.

پسپۆران ئاماژەیان بەوەكردووە، كە ئاوی لیمۆ ھانی گەدە و ریخۆڵەكان دەدات بۆ وەرگرتنی خۆراك بە شێوەیەكی باش،ھەروەھا لەشی مرۆڤ لە مەترسییەكانی خواردن بە شێوەیەكی بەرچاو دوور دەخاتەوە.

ھەروەھا دەشڵێن، ئاوی لیمۆ گورچیلەكان خاوێن دەكاتەوە، بەتایبەت ئەو كەسانەی رمل یاخود بەردی گورچیلەیان ھەیە كاركردنی گورچیلەكان رێكدەخات و دەبێتە ھۆی دەردانی رژێنە سوود بەخشەكان لە لەشی مرۆڤدا.

ھەر بەگوێرەی توێژینەوەكە، ئاوی لیمۆ كۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ بەھێز دەكات وئەگەری توشبوونت بە نەخۆشییە درمەكان كەم دەكاتەوە، ھەروەھا رێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسینی تێداییە ئەمەش وادەكات پێست بە جوانی بھێڵێتەوە بەتایبەت لەو وڵاتانەی تیشكی خۆری تێدا بەھێزە پێستی مرۆڤ دەپارێزێت لە تیشكی خۆر.

Fly Erbil Advertisment