بە وێنە.. شێرێك ریزە ددانێكی كەوتووەتە پشتە سەریەوە
شاره‌زایانی تووشی سەرسووڕمانكردووە
K24 – هه‌ولێر:
دۆزینه‌وه‌ی شێریك كە ریزە ددانێكی كەوتووەتە پشتەسەری, شاره‌زایانی تووشی سەرسووڕمانكردووە.
ئەو شێرە لە باشووری ویلایه‌تی ئایداھوی ئەمریكا دۆزراوەتەوە, كه خاوه‌ن دوو كه‌ڵبه‌ی تیژی له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌ری.
راوچییەكی ناوچەكە كاتێك چاوی بەو شێرە دەكەوێت، دەترسێت و دەستدڕێژی لێدەكات و دەیكوژێت.
تەمەنی ئەو شێرە مێیە نزيكه‌ی ساڵێك ده‌بێت، ھەرچەندە ھۆكاری هاتنى ئەو ریزە ددانە لە پشتەسەری ئەو شێرە رووننەكراوەتەوە، بەڵام بە گوتەی شاره‌زایان ئەو شێرە گرفتێك له جیناتیدا هه‌بووه.
ھاوكات ژمارەیەكی دیكە لە ئاژەڵناسەكانیش دەڵێن:" ئەو شێرە بەر لەدایكبوونی گرێی دەماری بووە، ئەوەش ھۆكاری هاتنى ئەو ریزە ددانەيه لە پشتەسەری".
ئێستا لاشەی ئەو شێرە گواستراوەتەوە بۆ تاقیگەیەكی پێشكەوتوو لە ئەمریكا و شاره‌زایان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەسەر لاشەی ئەو شێرە سەیروسەمەرەیەن.