توێكڵی پرتەقاڵ بەسوودە بۆ سەر ئێشە
توێكڵی پرتەقاڵ رێژەی كۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت و بەسوودە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ
k24 - ھەولێر:
توێژینەوەیەكی گۆڤاری پزیشكی ئەمریكا دەریخستووە، توێكڵی پرتەقاڵ بە سوودە بۆ سەر ئێشەی مرۆڤ.
بە گوێرەی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی سەر ئێشەی زۆریان ھەیە توێكڵی پرتەقال سوود بەخشە و سەرئێشە كەم دەكاتەوە و خواردنیش بە ئاسانی ھەرس دەكات.
توێژەران ئاماژەیان بەوەشداوە، توێكڵی پرتەقاڵ رێژەی كۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت و بەسوودە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ.
ھەروەھا توێژەران دەشڵێن توێكڵی پرتەقاڵ بۆ سپی كردنەوەی پێست و لابردنی پەڵە لەسەر پێست سوودی ھەیە.
توێكڵی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین BC1 ڤیتامین C.
بەگوێرەی توێژینەوەكە، بۆ پێستی سووتاو بە خۆر ئاوی توێكڵی پرتەقاڵ باشترین چارەسەرە و رۆژانە بۆ ماوەی 20خولەك بەكارھێنانی پێست سپی دەكاتەوە و دەیباتەوە دۆخی خۆی.