توێكڵی پرتەقاڵ بەسوودە بۆ سەر ئێشە

توێكڵی پرتەقاڵ رێژەی كۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت و بەسوودە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ

k24 - ھەولێر:

توێژینەوەیەكی گۆڤاری پزیشكی ئەمریكا دەریخستووە، توێكڵی پرتەقاڵ بە سوودە بۆ سەر ئێشەی مرۆڤ.

بە گوێرەی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی سەر ئێشەی زۆریان ھەیە توێكڵی پرتەقال سوود بەخشە و سەرئێشە كەم دەكاتەوە و خواردنیش بە ئاسانی ھەرس دەكات.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشداوە، توێكڵی پرتەقاڵ رێژەی كۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت و بەسوودە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ.

ھەروەھا توێژەران دەشڵێن توێكڵی پرتەقاڵ بۆ سپی كردنەوەی پێست و لابردنی پەڵە لەسەر پێست سوودی ھەیە.

توێكڵی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین BC1 ڤیتامین C.

بەگوێرەی توێژینەوەكە، بۆ پێستی سووتاو بە خۆر ئاوی توێكڵی پرتەقاڵ باشترین چارەسەرە و  رۆژانە بۆ ماوەی 20خولەك بەكارھێنانی پێست سپی دەكاتەوە و دەیباتەوە دۆخی خۆی.