له یه‌كه‌م لێدوان به‌غدای نیگه‌ران كرد
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بانگهێشتی كرد
K24 – به‌غدا:
لێدوانی باڵیۆزی سعوودیه له عێراق، نیگه‌رانی به‌رپرسانی شیعه‌ی به‌غدای به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشت كرا.
دوای ئه‌وه‌ی سامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعوودیه له عێراق, له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو "كورد و سووننه بوونی حه‌شدی شه‌عبی لهناوچهكانییان ره‌تده‌كه‌نه‌وه"، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتكرا.
سه‌بهان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سۆمه‌ریه" له وه‌ڵامی پرسیارێكدا, له باره‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای عێراقییه‌وه قه‌بووڵكراو نییه، بۆیه بوونی ئه‌و هێزه له هه‌ندێك ناوچه ره‌تده‌كرێته‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژ به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی له له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، باڵیۆزی سعوودیه هه‌موو سنووره‌كانی دیپلۆماسییه‌تی به‌زاندووه.
ئه‌سه‌دی, وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شیعه‌كانی عێراق، گوتی: "ئه‌وه بێڕێزییه به‌رامبه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و حكوومه‌ت و زۆرینه‌ی دانویشتووان و سیاسه‌تی عێراق".
ئه‌سه‌دی داوای له حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد، ئه‌و باڵیۆزه سزا بدات و ده‌ریبكات، به گوته ئه‌و لێدوانه‌كانی سه‌بهان نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه له‌نێو پێكهاته‌كانی گه‌لانی عێراقدا.