گرینگترین گرێبهسته واژۆكراوهكان و دهنگۆی گواستنهوهی یاریزانان
K24 ـ ههولێر
تا له كۆتایی بازاری گواستنهوهی زستانه نزیك دهبینهوه، مامهڵهی كرین و فرۆشتنی یاریزانان گهرمتر دهبێت، له كۆتایی ئهم مانگهیش به فهرمی دهرگهی گواستنهوهی یاریزانان بهڕووی یانهكاندا دهخرێت، كوردستان24 سات به سات له دهنگۆی گواستنهوهكان و گرێبهسته فهرمییهكان ئاگادارتان دهكاتهوه.
فیدیریکۆ فازیۆ
یانەی سێڤییای ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە کە فیدیریکۆ فازیۆ لە یانەی تۆتێنھامەوە بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە کرد.
یانەی ڤالنسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند گرێبەستێکیان بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بە شێوەی خواستن لەگەڵ ئەم بەرگریکارەی ئەتلەتیکۆ مەدرید واژوو کردووە.
- جیمرسۆن دی جیسۆس
یانەی مۆناکۆ بەفەرمی گرێبەستێکی لەگەڵ ئەم بەرگریکارەی ئەتلەتیکۆ مینیرۆی برازیلی واژوو کرد, بووە دوایین گرێبەستی یانە چالاکەکەی فەرەنسا بوو لە زستان واژووی کرد
- نایگل دی یۆنگ
یانەی ئەی سی میلان بەفەرمی کۆتایی بە گرێبەستی ناوەراستکاری ھۆلەَندی نایگ دی یۆنگ ھێنا, دوای چوار ساڵ یاریکردن بە ھاورێیەتی رۆسۆنێری ئەم یاریزانە ئێستا ئازادە لە پەیوەندیکردن بەھەر یاریزانێک.
- ئیدیر مارتینێز
یانەی ئینتەرمیلان ئەم ھێرشبەرەی لەیانەی سامبدۆریای ئیتاڵیەوە گواستەوە ریزەکانی, گرێبەستەکەش تا ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت.
- ئەلبێرتۆ بالۆسکی
یانەی سوانزی ستی ئینگلیزی گرێبەستێکی لەگەڵ ھێرشبەری ئیتاڵی ئەلبێرتۆ بالوسکی لەیانەی کیێڤۆ ڤیرۆناوە واژووکرد, نرخی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە
-ئارڤین زوکانۆڤیچ
یانەی رۆما بەفەرمی ئەم ھێرشبەرەی لە ریزەکانی سامبدۆریای ھاونیشتمانیەوە گواستەوە ریزەکانی.
- مارکۆ بۆریلۆ ئەم ھێرشبەرە نێودەوڵەتیە لەیانەی کاربی ئیتاڵیەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئاتالانتا کرد.
- بتیێڤی بیفۆما
یانەی ریمسی فرەنسی ئەم یاریزانە نێودەوڵەتیە کۆنگۆییەی بەشێوەی خواستن بۆ شەش مانگ لەیانەی ئیسپانیۆلەوە گواستەوە ریزەکانی.
- ئەندریا رانۆکیا
یانەی ئینتەرمیلان ئەم یاریزانەی دڵی بەرگری بەشێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز رەوانەی یانەی سامبدۆریا کرد.
- مالودا
ئەم یاریزانە نێودەوڵەتیەی پێشووی فرەنسا بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ گوێزرایەوە ریزەکانی یانەی دیجلەی میسری
- ستیڤان مبیا
سەرکردەکەی ھەڵبژاردەی کامیرۆن پەیوەندی بە یانەی ھیبی فۆرچنی ێینییەوە کرد
- ئەلێکساندەر پاتۆ
ئەم یاریزانە بڕازیلیە بەشێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز لە یانەی کۆرەنتیانزی برازیلیەوە پەیوەندی بەریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە کرد
ـ رامیرێز
رامیرێز، ، دوای 5 ساڵ مانهوهی له یانهی چێڵسی، بهیشێوهیهكی فهرمی پهیوهندی به یانهی جیانگس و سونینگی چینییهوه كرد.
رامیرێز 251 یاریی بۆ یانهی بلووز كردووه و 34 گۆڵیشی تۆمار كردووه، به بڕی 25 ملیۆ پاوهند پهیوهندی به یانهی چینییهكهوه كردووه.
ـ ئایشلی كۆڵ
كۆڵ گرێبهستهكهی لهگهڵ رۆما ههڵوهشداندهوه و چووه پاڵ ستیڤن جیراردی هاونیشتیمانی و پهیوهندی به یانهی لۆس ئهنجلس گاڵاكسی ئهمهریكاوه كرد.
ـ فرێدی گوارین
فرێدی گوارین ریزهكانی یانهی ئینتهرمیلانی ئیتاڵی بهجێهێشت و بهفهرمی پهیوهندی به ریزهكانی یانهی شهنگهای شینوای چینییهوه كرد.
گوارینی ٢٩ ساڵان بهرامبهر ١٢ ملیۆن یۆرۆ پهیوهندیی به ریزی یانهی چینییهكهوه دهكات، كه ئهو ناوهڕاستكاره كۆلۆمبییه له ساڵی ٢٠١٢ـه له ئینتهر یاری دهكات.
- خۆزێ سا
یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی گرێبەستێکی لەگەڵ خۆزێ سای بەرگریکار واژوو کرد, گرێبەستەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیوە, مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەش دەگاتە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ.
- جێرڤینۆ
یانەی ھیبی فۆرچنی چینی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئێڤواریەی بەرامبەر ١٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی راگەیاند.
- جۆزێپی رۆسی
یانەی لیڤانتی ئیتاڵی ئەم یاریزانەی بەشێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز لە یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیەوە گواستەوە ریزەکانی
- جۆلیۆ دۆناتی
یانەی ماینتسی ئەڵمانی ئەم یاریزانە ئیتاڵیەی لەیانەی بایەر لیڤەرکوزنەوە گواستەوە ریزەکانی
- ئیسماعیل دیوماندیە
یانەی کاینی بەشدار لە خولی فرەنسی رایگەیاند گرێبەستێکیان لەگەڵ ئیسماعیل دیوماندیەی کۆتدیڤواری و ناوەراستکاری یانەی سانت ئیتیان واژوو کردووە, ئەم یاریزانە ٢٣ ساڵیە تا کۆتایی وەرز بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانەی کاین دەبێت.
- ئیمانوێل ئەدیبایۆر
ئەم ھێرشبەرە نێودەوڵەتیەی تۆگۆ بە گواستنەوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزییەوە کرد, دوای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنھام ھۆتسپێر. - ئۆسکار دوارتی یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی بە فەرمی گواستنەوەی ئەم یاریزانە بەلژیکیەی لەیانە بروجی بەلژیکییەوە گواستەوە ریزەکانی, گرێبەستەکەش تا مانگی یۆنیۆی ٢٠١٩ دەبێت.
- ستیڤن شەعراوی
ئەم ھێرشبەرە ئیتاڵیە لەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە رۆمای ھەمان وڵاتەوە کرد, لەسەرەتا ئەم وەرزە شەعراوی بەشێوەی خواستن یاری بۆ مۆناکۆی فەرەنسی دەکرد.
ـ جۆزێپی روسی
پێگەی فەرمی یانەی لیڤانتی ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی ئەم ھێرشبەرە ئیتاڵیەی لەیانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵییەوە بە شێوەی خواستن بۆ ریزەکانی راگەیاند.
- ماورۆ زاراتی
ئەم ھێرشبەرە ئەرجەنتینیە لە یانەی وێست ھام یونایتدی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە خولی ئیتاڵییەوە کرد.
- دودۆ
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەستبەرداری ئەم یاریزانە برَازیلیە بوو بۆ یانەی سامبدۆریای ھاونیشتمانی.
- کریستیان تیۆ
یانەی بارسێلۆنا ئەم یاریزانەی بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز رەوانەی خولی ئیتاڵی و یانەی فیۆرێنتینا کرد.
- ڤیکتۆر ڤاڵدێز
ئەم گۆڵپارێزە ئیسپانیە بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە گوێزرایەوە یانەی ستاندەرد لیگی بەلژیکی
ماویهتی و چاوهڕوانی ههواڵی زیاتر بن