فه‌ره‌نسا: خۆپیشاندان له‌ دژى درێژ كردنه‌وه‌ى بارى نائاسایى ده‌كرێت

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ فه‌ره‌نسا له‌ دژى درێژ كردنه‌وه‌ى بارى نائاسایى خۆپیشاندانیان كرد

K24 – پاریس
به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ فه‌ره‌نسا له‌ دژى درێژ كردنه‌وه‌ى بارى نائاسایى خۆپیشاندانیان كرد
حكومه‌تى فه‌ره‌نسا به‌ نیازه‌ له‌ كۆتایى مانكى داهاتوو بۆ جارى سێیه‌م بارى نائاسایى له‌ وڵات درێژ بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ ناره‌زایى لێكه‌وته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندانیان له‌ دژى ساز كرد.
خۆپیشارنده‌ران جگه‌ له‌وه‌ى داوایان له‌ حكومه‌ت كردووه‌ كۆتایى به‌ بارى نائاسایى بێنێت، داواى ئه‌وه‌شیان كردووه‌ كه‌ مافى هاووڵاتى بوون له‌و كه‌سانه‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسى نین و له‌ كارى تیروریستى تێوه‌گڵاون.
فه‌ره‌نسا داوى هێره‌شه‌كانى13 تشرینى دووه‌م/نوفمبر 2015 بارى نائاسایى له‌ وڵات راگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ رێكخراوى داعش به‌رپرسیاره‌تى خۆى له‌سه‌ر دیار كردو 130 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنى بارى نائاساییشه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار ماڵ پشكنینراون و چه‌ندین كه‌سى توندڕه‌ویش ده‌ستگیر كراوه‌.