نۆلی ناوی خۆی له مێژوو نووسییهوه
نازناوی پاڵهوانییهتیی ئوسترالیای كراوهی بردهوه
K24 ـ ههولێر
ئەستەمە هەرگیز نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئەمڕۆی لەبیر بچێتەوە، چونکە نۆلێ ئەمڕۆ ناوی خۆی لە مێژوو نووسییەوە و بە بردنەوەی لە ئاندی مارای بووە پاڵەوانی ئوستڕاڵیای کراوە.
جۆکۆڤیچ لە یاریی کۆتایی بەسەر ئاندی مارایدا سەرکەوت و سیناریۆی ساڵی رابردووی دووبارە کردەوە و جارێكی دیكه لەسەر ئەستۆی ئەو تێنسزانە سکۆتلەندییە بووە پاڵەوانی ئوستڕاڵیای کراوە.
نۆڵی بەهێزەوە دەستی بە یارییەکە کرد و سێتی یەکەمی بە ئەنجامی (6 ـ 1) بەکۆتاهێنا و هەرزوو زەنگی چەشتنی شکستێکی دیکەی بۆ مارای لێدا.
گەرچی لە سێتی دووەم و سێیەمدا هەڵەکانی جۆکۆڤیچ و زیادیان کرد و مارای هاتە ناو ملمانێکانی یارییەکە، بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ ئەوەی تێنسزانە بەریتانییەکە ئەنجامی یارییەکە راست بکاتەوە، بەڵکو نۆلێ لەسەر بردنەوەی سێتەکان بەردەوام بوو و دوو سێتی دیکەی بە ئەنجامی (7 ـ 5) و (7 ـ 6) بردەوە و یارییەکەی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاکردەوە.
نۆلێ ریکرۆدی رۆی ئێمرسۆنی تێنسزانی ئوستڕاڵیا هاوتاکردەوە و بووە دووەم تێنسزان شەش جاڕ ببێتە پاڵەوانی ئوستڕاڵیای کراوە و پێشەنگی تێنسزانەکانی جیهان ٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری لە پاڵەوانیەتییەکە کۆکردەوە.
تێنسزانە سڕبییەکە ژمارەی ناسناوەکانی گراند سلامی گەیاندە ١٤ ناسناو و هەنگاوێکی دیکە خۆی لە رافایل نادال و رۆجێر فێدرێر نزیککردەوە و بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یرکتریش، بە دەستی پڕەوە ماڵئاوایی لە مێلبۆرن دەکات.