واده‌ی به‌رێوه‌چوونی خولی پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان دیاریی كرا
سه‌فین كانه‌بی: هه‌ر یانه‌یه‌ك ببێته هۆی كێشه به توندترین شێوه سزای ده‌ده‌ین
K24 ـ هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رۆژی چوارشەمەی وەك یەكەم گەری یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دیاری كرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئەمرۆ لەگەل نوێنەری سەرجەم یانە بەشداربووەكان كۆبۆوە تا بە كۆی دەنگ بریاری بەرێوە وەچوونی خولەكە لەم بارودۆخەی ئێستادا بدرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان داوای لە سەرجەم یانەكان كرد لە پێناو سەركەوتنی خولەكە ھاوكاریانبن. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری یانه‌كان بە ھەمووشێوەیه‌ك پشتگیری خۆیان بۆ رێگرتن لە كێشە و ئاژەوگیری لەكاتی بەرێوە وەچوونی یارییەكان لە نێو یاریگا دووپات كردەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بریاریشداوه له پێناو پاراستنی گیانی یاریزانان و ناوبژیوانان به‌ڵێننامه به‌سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان پڕ بكاته‌وه.
خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە بەرێوە دەچێت.