یاریزانێکی بایرن میونشن تووشی پێکان بوو

كێشه‌ی بۆ گواردیۆلا دروست كرد

 K24 ـ هه‌ولێر

خاڤی مارتینێزی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی تووشی پێکان بوو، هه‌ڵبه‌ت بۆ ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

تۆڕی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی رایگەیاندووە كه‌ مارتینێزی یاریزانی ئیسپانی یانەی بایرن میونشن لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووه‌ و بەوهۆیەوە پێشبینی دەکرێت ئەو ناوەڕاستکارە چەند هەفتەیەک دووربکەوێتەوە.

پێکانی مارتینێز دووەم پێکانە لەم هەفتەیە كه‌ بەرۆکی باڤارییەکان بگرێت، کە جیرۆم بواتینیگیش بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ لە بایرن دادەبڕێت.

هەریەکە لە بادشوبێر و ئالابا، بن عەتیە و رافینهاش پێکانیان هەیە و بایرن بەر لە ئەنجامدانی یاریی یانەکەی لە بەرامبەر یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگدا، بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت.