تیروپشكی قۆناخی 16ـی جامی ئینگلته‌را ڕاكێشرا

رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاگرینی له‌خۆ گرتووه‌

K24 ـ هه‌ولێر

تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی ١٦ـی جامی فێدراسیۆنی ئینگڵتەڕا راکێشرا و لە رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگریندا، یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر سیتی بەر یەک دەکەون.

ئارسێناڵی پاڵەوان وەرزی رابردووش لەو قۆناخەدا لە یاریگەی خۆی میوانداریی هەل سیتی دەکات، براوەی یاریی نێوان لیڤەرپوول و وێستهام یونایتدیش کە لە یاریی یەکەمیاندا یەکسان بوون، بەرامبەر بلاکبێرن رۆڤەرز یاریی دەکەن.

هەرچی تۆتێنهام هۆتسپێرسیشە لە یاریگەی خۆی میوانداریی کریستال پاڵاس دەکات، هەرچی مانچێستەر یونایتدیشە لە قۆناخی ١٦ دەبێتە میوانی شوێرسبێری تاون، واتفۆرد و لیدز یونایتد لەلایەک و ریدینگیش لەگەڵ براوەی یاریی نێوان وێست برۆمیچ و پێترسبۆرۆ لەلایەکی دیکەوە یاریی دەکەن.

یارییەکانی قۆناخی ١٦ـی جامی فێدراسیۆنی ئینگڵتەڕا له‌ رۆژانی ١٩ تاکو ٢٢ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌كرێن.