چێڵسی بڕیارێكی شۆكی دا
گرێبه‌ستی جۆن تێری دریژ ناكه‌نه‌وه
k24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له نوێترین هه‌واڵدا، رایگه‌یاندووه، ئاماده‌نین گرێبه‌ستی جۆن تیری كاپتنی یانه‌كه نوی بكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی چێڵسی بۆندی كاهیلی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه،
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه (تێری) به‌هه‌مان شیوه له یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه و له بلوز ناڕوات، به‌ڵام یانه‌ی چێڵسی له نوێترین هه‌وڵدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ناتوانن گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه درێژبكه‌نه‌وه, له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش تێری بڕیاریداوه، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزی یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێت.
جۆن تێری 35 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه شینپۆشه‌كه‌ى له‌نده‌ن 700 یاریی ئه‌نجامداه‌وه و توانیوویه‌تی نازناوی چامپیۆنزلیگ و كه‌پیته‌ڵ وه‌ن و پرێمه‌رلیگ و جامی فا به‌رز بكاته‌وه.