خۆت و منداڵەکانت لە ڤایرۆسی زیکا بپارێزە
ده‌بێته هۆی شێوانی كۆرپه‌له
K24- هەولێر:
ڤایرۆسی زیکا، جۆرێکی ڤایرۆسە لە ساڵی 1947وە ناسێنراوە و له رێگای مێشووله‌وه ده‌گوازرێته‌وه، ئەم ڤایرۆسە بەم دواییە لە بەڕازیل سەریهەڵدا و هەڕەشەیە بۆ سەر ئافرەتانی دووگیان و دەبێتە هۆی لەدایکبوونی کۆرپەلەکانیان بە جه‌سته‌یه‌كی شێواوه‌وه.
ڤایرۆسی زیکا یەکەمجار لە وڵاتی ئۆگەندا لە کیشوەری ئەفریقا لەلایەن زانایانەوە ناسێندرا، دوای توشبوون بەم ڤایرۆسە مرۆڤ, پله‌ی گه‌رمی جه‌سته به‌رزده‌بێته‌وه و په‌ڵه له‌سه‌ر پێستی نه‌خۆشه‌كه به دیار ده‌كه‌وێت و تووشی ژانه‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌هۆی ئەوەی ئاماژەکانی توشبوون بەم ڤایرۆسە هێندە دیار و ترسناک نین, مرۆڤ و پزیشکان زۆرجار ئاماژەکانی لەگەڵ ئاماژەکانی توشبوون بە نەخۆشی دیکە تێکەڵ دەکەن.
.jpg)
بەڵام وەک رێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتیی رایگەیاند, ڤایرۆسی زیکا, لە مانگی یازدەی ساڵی 2015 لە بەرازیل بەتایبەتیی سەریهەڵدا هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستیی هەموو جیهان.
ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه‌له ده‌بێت له ناو سكی دایكی و له‌كاتی له‌دایكبوونیشیان به‌هۆی كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه‌وه، به كهللـهسهرێكی بچووكتر له‌دایك ده‌بێت.
ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مێشکی ئەو کۆرپەلانە به گوێره‌ی پێویست پێنەگات و لە کۆتاییدا کۆرپەلە توشبووەکە ده‌بێتە خاوەن پێداویستیی تایبەت و پێویستی به هاوکاریی و چاودێری بەردەوام بێت.
بەرپرسانی تەندروستیی جیهان داوا لە ژنان دەکەن هەوڵی دووگیان بوون نەدەن تا هەڕەشەی زیکا کۆتایی پێدێ.
خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه
ھۆكاری گواستنەوەی ڤایرۆسی زیكا بریتیيە لە مێشوولەیەك كە پێی دەووترێت مێشوولەی (ئەدەس)، واتە لە رێی ھەناسە و بەریەككەوتن ناگوازرێتەوە، بۆیە خۆپاراستن لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە ئاسانترە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی دیکەی ڤایرۆس.
گرنگترین ھۆكاری خۆپارێزیی بریتیيە لە بەكارھێنانی كرێمی پێستی دژە مێشوولە، كە ئەو كرێمە وادەكات مێشوولەكە نەتوانێت لە پێستی كەسەكە نزیكببێتەوە.
ھەروەھا رێگەیەكی دیکە هەیە بۆ خۆپاراستن ئه‌ویش بریتییە لە نووستن لە ژێر پەردە, یاخود ھەر شتێك كە رێگریی لە ھاتنە ژوورەوەی مێشوولەكە بكات.
.jpeg)
چارەسەر
زۆرجار تووشبوون بە ڤایرۆسی زیکا هێندە نیشانەی نابێ و چارەسەرێکی دیاریکراوی ناوێت.
پێویستە لەسەر تووشبووان بە ڤایرۆسی زیکا پشوو بدەن و شلە زۆر بخۆن و ئێش و ئازاريیان و تای جەستەیان بە دەرمانی تایبەت بەو نه‌خۆشییانه چارەسەر بکەن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ پێكوت و ڤاكسینێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه نه‌دزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی به‌دیاركه‌وتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و پزیشك بكرێت.
سەرچاوە: BBC + ئاژانسەکان
.jpg)
.jpg)
.jpg)