ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئەڵمانیا بووە پاڵەوانی ئه‌ورووپا

بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئەڵمانیا لە فیناڵی پاڵەوانییەتی جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپا رووبەرووی ئیسپانیا بوویەوە و یارییەکەشی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.

لەیارییەکی بەھێزدا مانشافتەکان بە ٢٤ گۆڵ بەرامبەر ١٧ گۆڵ سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.

بەم ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا ناسناوەکەی بەرزکردەوە، لە بەرامبەردا ئیسپانیا نەیتوانی جارێکی دیکە گرێی فیناڵی کیشوەرە پیرەکە ببڕێت و چوار جار لە ساڵانی  ١٩٩٦ و١٩٩٨ و ٢٠٠٦ و ٢٠١٦.