جۆن تێری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه
ناوی ئه‌و یانانانه راگه‌یاندرا كه به داهاتووی تێری به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
جۆن تێری ئه‌و یاریزانه‌ی هێنده یانەی چێڵسی ئینگلیزی خۆش ده‌وێت، هیچ کاتێک ئامادە نەبووە تیپەکەی بەجێبهێڵێت، نەوەک رۆژێک لە رۆژان رووبەڕووی ئەو یانەیە بێتەوە، کەچی هاوینی داهاتوو ناچارە بێویستی خۆی ستامفۆرد بریدج بەجێبهێڵێت.
كارگێری به‌رگشینه‌كانی له‌نده‌ن دوای ته‌وابوونی یارییه‌كه‌یان له جامی فا، بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م یاریزانه دا، تیایدا رایانگه‌یاند جۆن تێری له كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان نابێت.
هه‌روه‌كو باوه له‌سه‌رده‌می ئه‌برامۆڤیچ رێگه نادرێت یاریزانێكی دیكه له‌یانه‌كه كۆتایی به چاره‌نووسی یاریكردنی بهێنێت، به‌مه‌ش تێری به ده‌ردی هه‌ریه‌كه له لامپارد و دۆرگبا و پیته‌ر چێك ده‌چێت كه هیوای كۆتاییان نه‌هاته دی.
تێری هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك كه‌وته هه‌ڵوێستێكی خراپه‌وه له هه‌ڵوسكه‌وتی ره‌وشتی و ره‌گه‌زپه‌رستی، به‌ڵام شتێكی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هه‌یه، ئه‌ویش دانانی چێڵسییه له قوڵایی دڵییه‌وه و ئاماده‌یه له‌پێناوی گیان بدات.
كوڕه‌كه‌ی بلوز له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1995 كه له ئه‌كادیمیای وێست هام به‌دیاركه‌وت، جگه له یانه‌ی نۆتنگهام كه ماوه‌یه‌ك به‌خواستن یاری بۆ كرد، هاورێیه‌تی هیچ تیپێكی دیكه‌ی نه‌كردووه، ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و ده‌سكه‌وته‌كانیش هێنده‌ی دیكه چێڵسی له‌لا خۆشه‌ویست كردووه.
تێری له خراپترین دۆخه‌كان دڵی شێری هه‌بووه بۆ بلوز، دوای دوو ساڵ له شكسته‌كه‌یان له فیناڵی مۆسكۆ به‌رامبه‌ر مان یونایتد ئه‌و كاته‌ی لێدانێكی سزای به‌هه‌ده‌ردا وتی: "ناتوانم بمرم و دڵخۆش بم تا ئه‌وكاته‌ی ناسناوی ئه‌وڕوپی نه‌به‌ینه‌وه."
دواجار ده‌بێت دان به‌و راستیه بنێین كه له‌م سه‌رده‌مه بازرگانی و وه‌رزش به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، كه‌سێك ناتوانێ لۆمه‌ی چێڵسی بكات به هێشتنه‌وه‌ی یاریزانێكی به‌ته‌مه‌ن، له‌كاتێك به‌رگریكاری ته‌مه‌ن بچووك و كوالێت به‌رز هه‌بن،
هاوكات ئه‌سته‌مه هانده‌رانی شینپۆشه‌كان كه‌سایه‌تی جۆن تێری له‌بیر بكه‌ن، ئه‌و به‌رگریكاره‌ی رۆژێك له رۆژان ئاماده نه‌بووه بۆ مردن، تا ناسناوێكی گه‌وره بۆ یانه‌كه‌ی نه‌باته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا داهاتووی جۆن تێری ته‌مه‌ن 35 ساڵان كه به جه‌سته پۆڵایینه‌كه ناسراوه له نێوان یه‌كێك له‌م یانانه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه: (نیۆرك رێد بولز، لۆس گاڵاكس، نیۆرك سیتی و ئۆرلاند سیتی) ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها باس له یانه‌كانی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسا، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید كراوه.