رێگاكانی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی ‌ كه‌سی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی زیكا

"حه‌سانه‌وه‌ و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان و ده‌رمانی تایبه‌ت له‌ چاره‌سه‌رییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ن"

K24 – هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زیكا و خۆپاراستن لێی، دكتۆر هه‌ست كه‌ریم به‌رپرسی دیسكی ته‌ندروستی له‌ كه‌ناڵی كوردستان 24 رێنمایی پێویستی خسته‌ڕوو.

به‌رپرسی دیسكی ته‌ندروستی كوردستان 24  ئاماژه‌ی به‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زیكا كرد و گوتی: "نه‌خۆش هه‌ست به‌ سه‌رئێشه‌ ده‌كات و ماك له‌سه‌ر پێستی دروست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌ چاو برژاندنه‌وه‌".

هاوكات زانیاری پێویستی ده‌رباره‌ی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی  پێشكه‌شكرد.