رێگاكانی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسی زیكا
"حه‌سانه‌وه و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان و ده‌رمانی تایبه‌ت له چاره‌سه‌رییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زیكا و خۆپاراستن لێی، دكتۆر هه‌ست كه‌ریم به‌رپرسی دیسكی ته‌ندروستی له كه‌ناڵی كوردستان 24 رێنمایی پێویستی خسته‌ڕوو.
به‌رپرسی دیسكی ته‌ندروستی كوردستان 24 ئاماژه‌ی به نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زیكا كرد و گوتی: "نه‌خۆش هه‌ست به سه‌رئێشه ده‌كات و ماك له‌سه‌ر پێستی دروست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به چاو برژاندنه‌وه".
هاوكات زانیاری پێویستی ده‌رباره‌ی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد.