هه‌ولێر یه‌كه‌مین شكستی له نێو یاریگه‌ی خۆی هاته ڕێ
یانه‌ی زاخۆش له به‌رانبه‌ر سناعه به خاڵێك رازی بوو

K24 ـ هه‌ولێر
له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی شورته بووه یه‌كه‌مین یانه له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی هه‌ولێر 3 خاڵ ده‌ستبخات، یانه‌ی زاخۆیش له نێو یاریگه‌ی نوێیه‌كه‌ی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سناعه‌ی میوانی دابه‌ش كرد و به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میوانداریی یانه‌ی شورته‌ی به‌غدای كرد، له‌و یارییه‌دا یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به ئاستێكی سست و لاواز ده‌ركه‌وتن، ته‌نانه‌ت له گێمی یه‌كه‌م هیچ مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر شورته‌ی میوانیان دروست نه‌كرد.
له گێمی دووه‌م یانه‌ی شورته له خوله‌كی 52ـی یارییه‌كه سوودیان له ده‌ركردنی دیار ره‌حمانی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت كاتێك كارتی سووری به ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه و لێدانێكی سزاشیان بۆ هه‌ژمار كرا و ئه‌مجه‌د كه‌له‌ف سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێی گرت و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌م گۆڵه فشاریان بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی شورته دروست كرد، به‌ڵام به‌هۆی ناڕێكخراوی له ریزه‌كانی نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی به‌رانبه‌ریان بپێكنن و ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه، له دواساته‌كانی یارییه‌كه‌یش له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا مه‌روان حوسێن هێرشبه‌ری یانه‌ی شورته واژۆی له‌سه‌ر گۆڵی دووه‌م كرد و كۆتایی به یارییه‌كه هێنا.
یانەی ھەولێر بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی پێنجەمی كۆمەڵه‌كەی دێت، یانەی شورتەش به 14 خاڵ خانه‌ی حه‌وته‌می گرتووه و 2 یاری دواخراویشی هه‌یه، یانه‌ی زاخۆش به 20 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت و یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه.