له جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا و ڤالێنسیا به یه‌ك ده‌گه‌ن
ئێنریكی: پێكهاته‌ی ئه‌مساڵمان له هی پار به‌هێزتره
K24 ـ هه‌ولێر
ئەمشەو له یاریی هاتنی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا له یاریگای كامپ نوو له كات 11:00ـی شه‌و لەبەردەم ھاندەرانی میوانداریی ڤالێنسیا دەكات.
بارسا بێ كەم و كوڕی بەتەوای پێكھاتەوە ئامادەیە، لویس ئێنریكی بەر لە یارییەكە رایگەیاند، كە تیپەكەیان ھیچ جیاوازی لەگەڵ ساڵی رابردوو نییە و بگرە ره‌نگە بەھێزتریش بێت.
ئێنریكی ده‌شڵێت: تا ئێستا باش ھاتووین، هه‌ڵبه‌ت بەدەستھێنانی ناسناوەكانیش بۆ ئێمە مەحاڵ نییە.
ڤالێنسیا ئەمساڵ ئاستی بە دڵی ھەوادارانی نییە و ھاندەرانیان خه‌ریكە لە یانهكە بێزار دەبن، چونكە ڤالێنسیا لە لالیگا لە دوازدەمینی یانەكەندایە و 25 خاڵی كۆكردۆتەوە، بەڵام گاری نیڤلی راھێنەری یانەكە، دەیهوێت بە بردنەوهی جامی شا خەمی لالیگا لە دڵی ھەوادارانیان نەھێڵێ و پێیان بڵێ ئێمەش یانەیه‌كی بەھێزی ئیسپانیاین.
ڤالێنسیا یەكێك بوو لەم یانانەی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانانی زستانە رۆڵی ھەبوو، بەڵام بۆ یاەری ئەمشەو یاریزانە نوێیەكانی یاری ناكەن، نێڤل ئه‌گه‌ر ده‌ستی به 3 خاڵه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویش نه‌گه‌یشت، به‌ڵام یه‌كسانبوونی گه‌ره‌كه، تا له یاریی گه‌ڕانه‌وه لەناو یاریگه‌ی خۆی بە پلانێكی جیاواز بارسا لە زەوی بدات.