ئارسن ڤینگه‌ر دڵته‌نگه
ره‌خنه له یاریزانه‌كانی ده‌گرێت
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئارسێناڵ له دوایین یارییدا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ساوسهامپتۆن به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، ئارسن ڤینگه‌ر گله‌یی له یاریزانه‌كانی كرد و به ئاستلاواز وه‌سفی كردن.
یانه‌ی ئارسیناڵ بۆ سێیه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانن گۆڵ تۆمار بكه‌ن، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی زۆری له لایه‌ن ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ر تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن لێ كه‌وته‌وه.
ڤینگه‌ر له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یل ـدا بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: یاریزانه‌كانم ناتوانن به‌م حاڵه‌وه چاویان له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بێت، زۆریش دڵته‌نگم به‌هۆی ئه‌م هه‌موو ده‌رفه‌تی گۆڵتۆماركردنه‌كه‌ی كه هێرشبه‌ره‌كانمان له‌ده‌ستیاندا.
راهێنه‌ری تۆپوه‌شێنه‌كان ده‌شڵێت: راستییه‌ك هه‌یه كه نابێت خۆمانی لێ بدزینه‌وه، ئه‌ویش ئاستخراپی یاریزانه‌كان به‌گشتی و هێرشبهرهكانمانه به تایبه‌تی.
یانه‌ی ئارسێناڵ هه‌فته‌یه‌كی ڕه‌شی تێپه‌ڕ كرد، خۆی كه‌وته‌وه داوی یه‌كسانبوونه‌وه، یانه ركابه‌ره‌كانیشی لیسته‌ر سیتی، مانچێسته‌ر سیتی و تۆتینهامیش بردیانه‌وه، به‌مه‌یش به كۆكردنه‌وه‌ی 45 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م دابه‌زی و به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی پێشه‌نگ دووركه‌وته‌وه.