هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گرته‌ی نوێی بۆردومانی داعش بڵاوده‌كاته‌وه
سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گرته‌ی ڤیدیۆیی دوایین بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، كه تێیدا سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی داعشی له موسڵ كردووه‌ته‌وه ئامانج.
به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وته‌ی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هه‌یه، بۆردومانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتی 28ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ 6ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 18 گورزی ئاسمانییان له داعش وه‌شاندووه له عێراق و سووریا.