ڤاردی گرێبستەکەی نوێکردەوە

خه‌ونی یانه گه‌وره‌كانی له‌ گۆڕنا

K24 ـ هه‌ولێر

جەیمی ڤاردی، هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی نوێکردەوە.

یانەی لیستەر سیتی دوای بردنەوەی لە مانچێستەر سیتی، کە بە ئەنجامی 3-1 بردنەوەی بەدەستهێنا و پێشەنگبوونی خۆی قایمتر کرد،  بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤاردی راگەیاند و ئەو یاریزانە 28 ساڵانە بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیوی دیکە لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی بەردەوام دەبێت و گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2019 نوێکردەوە، مووچه‌ی هه‌فتانه‌شی بڕی 70 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌ر لینییه‌.

  ڤاردی بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ پێشەنگیی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی گرتووە و بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسامکردووە، له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌یش زۆر یانه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان دا، له‌وانه‌ مانچێسته‌ر یونایتد، چێڵسی و پاریس سان جێرمان، به‌ڵام به‌ دریژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی خه‌ونی هه‌مووانی له‌ گۆڕنا.