ڤاردی گرێبستەکەی نوێکردەوە
خه‌ونی یانه گه‌وره‌كانی له گۆڕنا
K24 ـ هه‌ولێر
جەیمی ڤاردی، هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی نوێکردەوە.
یانەی لیستەر سیتی دوای بردنەوەی لە مانچێستەر سیتی، کە بە ئەنجامی 3-1 بردنەوەی بەدەستهێنا و پێشەنگبوونی خۆی قایمتر کرد، بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤاردی راگەیاند و ئەو یاریزانە 28 ساڵانە بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیوی دیکە لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی بەردەوام دەبێت و گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2019 نوێکردەوە، مووچه‌ی هه‌فتانه‌شی بڕی 70 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌ر لینییه.
ڤاردی بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ پێشەنگیی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی گرتووە و بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسامکردووە، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌یش زۆر یانه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان دا، له‌وانه مانچێسته‌ر یونایتد، چێڵسی و پاریس سان جێرمان، به‌ڵام به دریژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی خه‌ونی هه‌مووانی له گۆڕنا.