گفتوگۆکانی نێوان میلان و مستەر بی بەردەوامە
K24 ـ ههولێر
کۆمپانیای ڤێنینفست کە سەر بە خێزانەکەی بێرلسکۆنی و خاوەنی یاسایی یانەی میلانە لە راپۆرتێکدا رەتیدەکاتەوە كه گفتوگۆکانیان لەگەڵ (بی تایچاوبولی) گهوره بازرگانی تایلەندی لە بارەی کڕینی پشکێکی یانە ئیتاڵیەکە نوشستی ھێنا بێت.
لەماوەی رابردوو راگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوە کرد بوو گفتوگۆکانی نێوان مستەر بی و میلان راوەستاوە، بەبیانووی ئەوەی لە چینەوە گرێبەستێکی نوێیان پێشکەشکراوە.
ھەروەھا لە راپۆرتەکەی کۆمپانیای ڤێنینفست ئاماژە بەوەکراوە ھاوکات لە گفتوگۆدان لەگەڵ کۆمەڵێک وەبەرھێنی چینی و ئەمەش شتێکی نوێ نییە قسەی لەسەر بکرێت، چونکە پێش چەند مانگێک دەستیپێکردووە.