باشترین پێكهاته‌ی خولی ئیتاڵیا دیاریی كرا

پێكهاته‌كه‌ بۆ یانه‌ی ناپۆلی شۆكه‌

K24 ـ هه‌ولێر

دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 24ـه‌مینی سێریا ئه‌ی، پێگه‌ی WhoScoredـی تایبه‌ت به‌ داتا و هه‌ڵسه‌نگه‌ندنی یاریزانانی تۆپی پێ، ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیای ده‌ستنیشان كرد.

گۆڵپارێز: سكۆرپسكی ـ ئیمپۆلی

به‌رگریكار: كۆنكۆ ـ لازیۆ، هۆیدت ـ لازیۆ، واگیۆی ـ ئۆدێنزی، پیساتۆ ڤیرۆنا

ناوه‌راستكار: ساندرۆ ـ یوڤێنتۆس، ماركیزیۆ ـ یوڤێنتۆس،  مارۆنی ـ ڤێرۆنا، كوادرادۆ ـ یوڤێنتۆس

هێرشبه‌ر: پاولۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس، پێرۆتی ـ رۆما

ئه‌وه‌ی كه‌ جێگه‌ی سه‌رنج بوو، یانه‌ی ناپۆلی سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی كاربی و له‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ش دێت، به‌ڵام هیچ یاریزانێكی له‌ پێكهاته‌كه‌یدا نه‌بوو،