ئه‌لێگری بازاری گه‌رمه
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی یوڤێنتۆس روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 ـ هه‌ولێر
پێپی مارۆتای بەرێوەبەری وەرزشی یوڤێنتۆس دووپاتیدەکاتەوە ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بیر لە جێ‌ھێشتنی یانەی خانمە پیرەکە ناکاتەوە.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی مارۆتا دەڵێت:" پەیوەندییەکی گەورەمان لەگەڵ ئەلێگری ھەیە، لە ئێستادا ئیمە لە قۆناخێکی یەکلاکەرەوەی ئەم وەرزە داین، لەبەر ئەوە پێویستە زیاتر بیر لەیارییەکانی داھاتوو بکەینەوە".
لەبارەی ئەو ھەواڵەی بڵاوبوویەوە کە ئەلێگری کۆتایی وەرز ریزەکانیان جێدەھیڵێت، مارۆتا وتی:" بەھەرحاڵ گرێبەست گرینگتر نییە لە پەیوەندیە کەسیەکان، ئەلێگری کاری باشی کردووە و تیپەکەشمان لە دۆخێکی باشدایە".
لەماوەی رابردوو راگەیاندنەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردبووە کە ئەلێگری چووەتە نێو گفتوگۆکان لەگەڵ یانەی چێڵسی لەپێناو وەرگرتنی ئەرکی مەشق و راھێنانی یانەکە لە وەرزی داھاتوو.
ئه‌لێگری ته‌مه‌ن 48 ساڵان، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی كالیاری بووه و له هاوینی 2014ـیش له یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنۆتس كرد، وه‌رزی رابردوو یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ سه‌رخست.