شومایخه‌ر له ‌سه‌ره‌مه‌رگدایه‌

تا دێت باری ته‌ندورستی خراپتر ده‌بێت

K24 ـ هه‌ولێر

لۆکا دی مۆنتزیمۆلۆ سەرۆکی پێشووی تیپی فێراری دووپایتدەکاتەوە کە تەندروستی مایکل شوماخەری شوفێری ئەڵمانی لە دۆخێکی باشدا نییە.

سەرۆکی تیپی فێراری لە لێدوانێکی بۆ راگەیاندنەکان ئامادە نەبوو باس لە ناوەرۆکی تەندروستی شوماخەر بکات، تەنیا دانی نا بەوەی ھەواڵی باشی نییە بۆ گوتن و رایگەیاند تەندروستی شوماخەر لە خراپیدایە.

شومایخه‌ری ته‌مه‌ن 46 ساڵ، لە مانگی دیسێمبەری ٢٠١٣ لەکاتێکدا خەریکی یاری خلیسکانی سەر بەفر بوو کەوتە خوارەوە و تووشی رووداوێکی مەترسیدار بوو، بەھۆیەوە تا ئەم ساتەش لە ژێر چاودێری پزیشکدایە، ، ئێسته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كه‌ له‌ لۆزان له‌ وڵاتی سویسرا كه‌ كه‌وتۆته‌ نزیك ماڵه‌كه‌یان، پێشتریش چه‌ندان جاری هه‌واڵی مردنی بڵاو كرایه‌وه‌.