یانه‌ی بایرن میونشن له هه‌وڵی هینانی چیچاریتۆیه
K24 ـ هه‌ولێر
خافێر هێرنادێز ناسراو به چیچاریتۆ، هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرلیڤهركوزن له‌لایه‌ن یانه‌ی بایرن میونشن داواكاراوه و ئه‌و یانه هه‌وڵده‌دات ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردۆته‌وه، یانه باڤارییه‌كه له هه‌وڵێ په‌ڵكێشكردنی ئه‌و هیرشبه‌ره مێكسیكۆیهیه، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو له ریزی میونشن یاریی بكات.
رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان بهوهكردوه كه ئه‌نچیلۆتی به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی گووتوه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بده‌ن، به تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی نوێ كردنه‌وه‌ی بۆندی لیڤاندۆڤێسكی.
چیاریتۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تا ئیستا 13 گۆڵی تۆماركردوه، هاوینی رابردوو به فه‌رمی له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن گواسترایه‌وه.