یۆرگن كلۆپ موژده‌ی بۆ هانده‌رانی پێیه
K24 ـ هه‌ولێر
یۆرگن كڵوبی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی تواناكانی دیارترین یاریزانه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌یانه‌كه دابڕابوون.
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه پێشبینی ده‌كات تواناكانی هه‌ریه‌كه له فیلیپ كۆتینیۆ و دیفۆك ئۆریجی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر وێست هام یونایتد له جامی فیدراسیۆنی ئینگلته‌را بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هاوكات رایگه‌یاند له هه‌فته‌ی داهاتوو ستۆریج ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌كه‌یان.
كڵوب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وتی ستۆریج له دۆخێكی جه‌سته‌یی باشدایه، یاریكردنیشی له یارییه‌كه‌ی شه‌ممه په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كانی رۆژی هه‌ینی، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌ریه‌كه له كۆتینیۆ ئۆریجی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر وێست هام یاری بكه‌ن.