بزانه ئه‌نچیلۆتی چی به زیدان ده‌ڵێت؟
به باشترین راهێنه‌ری لالیگا دیاریی كرا
K24 ـ هه‌ولێر
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید ستایشی زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه ده‌كات.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ده‌ڵێت:" زیدان كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌یه و خاوه‌نی گیانێكی به‌رزه، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ ریال مه‌درید ده‌ستبه‌ربكات".
ئه‌نچیلۆتی له درێژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت:" ته‌نیا ئه‌و شته‌ی زێدان ماویه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌زموونێكی زیاتره له راهێنه‌رایه‌تی، ره‌نگه بشبێته یه‌كێك له‌باشترین راهێنه‌رانی جیهان".
سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه خراپه‌كانی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیه‌وه خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری وه‌رزی رابردوو لالیگا پێبه‌خشرا.