گۆرزێكى گه‌وره‌ به‌ر هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا كه‌وت

ده‌ماری ئه‌ژنۆی یاریزانێكی چێڵسی پچڕاوه‌

K24 ـ هه‌ولێر

به‌رگریكاره‌ فه‌ره‌نساییه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دەمارەكانی ئەژنۆی پچڕا و بۆ ماوەیەكی زۆر دوور دەكەوێتەوە.

دوای ئەوەی لە یاریی لوتكه‌ی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی، كیرت زوومای به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی جلشینه‌كانل له‌نده‌ن تووشی پێكان بوو، بەخێرایی گەیاندرایە نەخۆشخانە، دوای پشكنین بۆ زۆما ده‌ركه‌وت كە دەمار ئەژنۆی پچڕاوە و پێكانەكەی زۆۆر سەختە.

لێژنه‌ی پزیشكی یانەی چێڵسی جۆری پێكانەكەو ماوەی دووركەوتنەوەی كێرت زۆمای یاریزانی یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی فرانسیان دیاری كرد.

باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه‌ تا 6 مانگی دیكە ئەم یاریزانە ناتوانێت بگەڕێتەوە یاری كردن و شەوی رابردووش نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدا.

پێكانی ئەسمەرە 21 ساڵیەكە گورزێكی كوشندە بوو بەر یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی فه‌رانسا كەوت، كە ناتوانێت سوود لەم یاریزانە وەربگرێت بۆ یۆرۆی 2016 كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ وڵاتی فه‌ره‌نسا میوانداریی ده‌كات.

كیرت زوما له‌ هاوینی 2014 له‌ یانه‌ی سانت ئیتیانی فه‌ره‌نساوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی چێڵسییه‌وه‌ كردووه‌.