پاڵه‌وانییه‌تیی جامی فووتساڵی ئاسیا ده‌ست پێده‌كات
ناوبژیوانێكی كوردیش به‌شداره
K24 ـ هه‌ولێر
بڕیاره سبه‌ی له وڵاتی ئۆزبه‌كیستان چوارده‌یه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی جامی فووستاڵی ئاسیای 2016 بۆ ئاستی كوڕان به‌ڕێوه بچێت.
پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده‌ی ئاسیا، له نێویاندا هه‌ڵبژارده‌ی فووتساڵی عێراقیشی تێدایه كه بۆ ده‌یه‌مینجاره به‌شداریی ئه‌م پاڵه‌وانییه ده‌كات، ئه‌مساڵیش شانبه‌شانی ئێران، چین و ئوردن له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه یاری ده‌كه‌ن.
له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌دا، هاوكار سالار كه ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی یاری فووستاڵه و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه به‌شداره له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه و پێشتر چه‌ندان یاریی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه بردووه، دیارترینیان یاریی نێوان ئوسترالیا و تایله‌ند بوو، هه‌ڵبه‌ت به‌ربژێرێكی به‌هێزیشه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی فووتساڵ به‌ڕێوه ببات.
هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه به‌سه‌ر 4 گرووپدا دابه‌شكراون، له هه‌ر گرووپێكدا 2 هه‌ڵبژارده بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌یه:
گرووپی یه‌كه‌م: ئوزبه‌كیستان، لوبنان، قیرغستان و سعوودییه
گرووپی دووه‌م: ئێران، عێراق، چین و ئوردن
گرووپی سێیه‌م: ڤێتنام، تایوان، تایله‌ند و تاجیكستان
گرووپی چواره‌م: ژاپۆن، ئوسترالیا، قه‌ته‌ر و مالیزیا
بڕیاریشه سبه‌ی چوارشه‌ممه له ده‌ستپێكی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه ئه‌م یارییانه بكرێن.
عێراق ـ چین، قیرغستان ـ لوبنان له كات 14:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ.
ئۆزبه‌كیستان ـ سعوودییه، ئێران ـ ئوردن كات 17:00ـی ئێواره.
پاڵه‌وانییه‌تیی جامی فووستاڵی ئاسیا به فه‌رمی له ساڵی 1999ـه‌وه به‌رێوه ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بۆ یه‌كه‌مینجار بووه‌ته پاڵه‌وانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه.
سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه له نێوان دوو هه‌ڵبژارده قۆرخكراون، كه تێیدا ئێران و ژاپۆنن، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران 10 جار جامی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ی به‌رز كردۆته‌وه، ژاپۆنییه‌كانیش خاوه‌نی 3 جامی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ن.