یانه‌ی چینییه‌كان له‌ ڕاوكردنی یاریزانه‌ گه‌وره‌كان به‌رده‌وامن

له‌ لالیگای ئیسپانیا چه‌ندان یاریزانیان كردۆته‌ ئامانج

K24 ـ هه‌ولێر

ئه‌مساڵ له‌ ئه‌ورووپا یاریزانان به‌ كۆمه‌ڵ به‌ره‌و خولی تۆپی پێی چین كۆچیان كردووه‌، ئێستایش چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ژێر راداره‌كانی یانه‌كانی وڵاتی چین.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، چینییه‌كان ملیۆنان یۆرۆیان بۆ كڕینی یاریزانانی لالیگای ئیسپانیا ته‌رخان كردووه‌.

له‌ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، 3 یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ ناویان به‌ یانه‌كانی چینییه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ (فێرناندۆ تۆرێس، گابی و تیاگۆ)ـن.

به‌پێی هه‌واڵی خه‌به‌ری توركیش یانه‌یه‌كی چینی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا (ئارده‌ توران و دانی ئالڤێس) ئاماده‌ كردووه‌.