ئه‌گه‌ر هه‌یه یه‌ك ملیۆن سووریی ئاواره‌ی سنووره‌كانی توركیا بن
"توركيا به تۆكمه‌یی رێگا به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان ده‌دات"
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامبن، ژماره‌ی ئاواره‌كانی سووریا له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا زۆر زیاد ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌یان بگاته یه‌ك ملیۆن كه‌س.
له گوتارێكیدا بۆ پارته‌كه‌ی له ناو په‌رله‌مان، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گوتی: "ئه‌گه‌ر پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان به چڕیی به‌رده‌وامبن، ژماره‌ی ئاواره‌كانی سووریا له‌سه‌ر سنووریی توركیا ده‌گاته 70 هه‌زار كه‌س"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "وڵاته‌كه‌ی سنووره‌كانی له‌به‌رده‌م ئاواره‌كان داناخات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوشانه مه‌جه‌رییه‌كه‌ی له بۆدابست، مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ی به تۆكمه‌یی رێگا به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان ده‌دات"، ئاشكراشیكرد: " له كۆی ئه‌و 50 هه‌زار كه‌سه‌ی به‌مدواییانه له سووریا ئاواره‌بوون، رێگا دراوه 10 هه‌زار كه‌سیان بێنه ناو توركیا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی رووسیا و سووریا بۆسه‌ر ئۆپۆزیسیۆن به‌رده‌وامبن، له‌وانه‌یه ژماره‌ی ئاواره سوورییه‌كان له‌سه‌ر سنووریی توركیا بگاته یه‌ك ملیۆن كه‌س".
ئه‌وه‌ی جێی باسه له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د به پشتیوانی بۆردومانه‌كانی رووسیا، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای حه‌له‌ب ده‌ستپێكردووه، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و زۆربه‌یان روویان له سنووره‌كانی توركیا كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز