بارزانیی: گه‌لی كوردستان ده‌ستبه‌رداری ئاواته‌كانی نابێت
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كورد ده‌ستبه‌رداری ماف و ئاواته‌كانی نابێت.
ئه‌مڕۆ لە پیرمام، مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق گفتوگۆیان له سه‌ر بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەكە و قەیرانی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.
لە بەشێكی دیدارەكه باس لەو مەترسیانه كرا كە لە ئاییندەدا ئەگەری روودانیان لە عێراق و ناوچەكەدا هەیە، بارزانیی رایگه‌یاند كە: گەلی كوردستان سەرباری قوربانیدانێكی زۆر و مێژووییەكی دوورودرێژی خەبات، بە هەموو توانایەك هەوڵی دا كە سەقامگیریی و پێكەوە ژیان و دیموكراتی و فیدڕڵیی لە عێراقدا بچەسپێت.
بارزانیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هیچ جۆرە گوشارێكی سیاسیی، ئابووریی، سەربازیی و ئەمنیی ناتوانێ وا بكات گەلی كوردستان دەستبەرداری ماف و ئاواتەكانی بێت.
سه‌باره‌ت به یارمەتیدانی دارایی بۆ هەولێر و بەغدا، نوینهرهكهی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بارزانیی له‌و هەوڵ و چالاكیانه‌ی ئاگاداركردەوە كە لەگەڵ باڵوێز و نوێنەری وڵاتانی ئەوروپایی و گرووپی حه‌وت ئەنجامی داون.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆچوونی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانی لە بارەی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و چۆنێتی چارەكردنی گرفتەكان خسته‌ڕوو.