خێزانێك به‌هۆی خۆشه‌ویستیان بۆ زیدان و رۆناڵدۆ بزانه چی‌یان كردووه؟
چیرۆكی ئه‌م خێزانه له میدیاكان بڵاوبووه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
بینینی ناوی منداڵێك له‌سه‌ر درێسی یه‌كێك له ئهكادیمیایهكانی وڵاتی مێكسیك سه‌رنجی میدیاكانی راكیشا و بووه جێگه‌ی پرسیار؟
ئه‌و منداڵه ناوی ته‌واوی (رۆناڵدۆ زیدان هێرناندێز)ـه، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیا، دایك و باوكی ئه‌و منداڵه له 2002 به‌هۆی سه‌رسامی و خۆشه‌ویستیان بۆ دوو ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید (رۆناڵدۆی به‌رازیلی و زێدانی فه‌ره‌نسی) ناسنامه‌ی منداڵه‌كه‌یان به ناوی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه كرد.
نانسی رۆدریگێز كه دایكی ئه‌و منداڵه‌یه چیرۆكی ناولێنانی منداڵه‌كه‌ی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: "كاتێك به‌و منداڵه‌وه دووگیان بووم، له زگمدا زۆر ده‌جوولا و له‌ملا بۆ ئه‌ولا ده‌ڕۆیشت، زۆرجار به گاڵته‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌گوت وه‌ك رۆناڵدۆ و زیدان به جووله‌یه.
نانسی ده‌شڵێت: هاوسه‌ره‌كه‌م هانده‌رێكی سه‌رشێتی رۆناڵدۆ بوو، منیش زیاتر هۆگری زێدان بووم و ئه‌و یاریزانه‌م زۆر خۆشده‌ویست."
نانسی زیاتری گوت: كاتێك منداڵه‌كه‌شمان له‌دایكبوو، هه‌ریه‌كه‌مان ده‌مانویست ناوی ئه‌و یاریزانه‌ی لێ بنێین كه خۆشمان ده‌ویست، من زێدان و پیاوه‌كه‌شم رۆناڵدۆی لاپه‌سه‌ند بوو، له‌مباره‌وه مشتومڕی زۆرمان كرد، دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین كه ناسنامه‌ی منداڵه‌كه‌مان به ناوی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌وه بكه‌ین.
زێدان و ڕۆناڵدۆ هه‌ردووكیان له 2002 یارییان بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه و نازناوی لالیگا و جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌یه‌كه‌وه بۆ یانه‌ی شاهانه برده‌وه. ئه‌و منداڵه مهكسیكییهش ئێستا كه ناوی (رۆناڵدۆ زێدان هێرناندێز)ـه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی مه‌كسیك بۆ خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵان بانگهێشت كراوه.