باوتیستا به زهحمهت له تێنسزانێكی پورتوگالی بردهوه
k24 ـ ههولێر
لە پاڵەوانیەتی تێنسی پیاوانی رۆتێردام، رۆبێرت باوتیستا تێنسزانی ئیسپانی رووبەرووی جواو سۆسا تێنسزانی پۆرتوگالی بووە و توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو تێنسزان لە قۆناخی دووەمی پالەوانەیتی تێنسی رۆتێردام رووبەرووی یەکتر بونەوە، سێتی یەکەم تێنسزانی ئیسپانی توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت، بەڵام لە سێتی دووەمدا تێنسزانی پۆرتوگالی سۆسا توانی یارییەکە یەکسان بکات، لە سێتی یەکلاکەرەوەدا ئەمجارەیان باوتیستا توانی ئاستێکی باشتر نیشان بدات و رکابەرەکەی بە ئەنجامی (6 ـ 3) تووشی شکست بکات.
بەم ئەنجامەش رۆبێرت باوتیستا تێنسزانی ئیسپانی توانی بلیتی قۆناخی سێیەم مسۆگەر بکات و (جواو سۆسا)ش مالئاوایی لە پاڵەوانییەتیی رۆتێردام کرد.