تێنسزانێكی كرواتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا

k24 ـ هه‌ولێر

لە دەستپێکی قۆناخی دووەمی پاڵەوانیەتی تێنسی پیاوانی رۆتێردام، مارین سیلیچ تێنسزانی کرواتی توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

سیلیچ تێنسزانی کرواتی دوای ئەوەی توانی قۆناخی یەکەم بە سەرکەوتوویی تێپەرێنێت، لە قۆناخی دووەم رووبەرووی گایێل مولەر تێنسزانی لوکسامبورگی بویەوە، سێتی یەکەمی یارییەکە تێنسزانی کرواتی توانی بە ئەنجامی حەوت شەش سەرکەوتن بەدەست بێنێت، لە سێتی دووەمیش سیلیچ بە ھەمان ئەنجام توانی رکابەرەکەی تووشی شکست بکات.

بەم ئەنجامی مارین سیلیچ، تێنسزانی کرواتی توانی بلیتی قۆناخی سێیەمی پالەوانەیتی تێنسی رۆتێردام مسۆگەر بکاتو مولەریش بە فەرمی مالئاوایی لە پالەوانیەتەکە کرد.