ناوبژیوانی یاریی ناپۆلی و یوڤێنتۆس گۆڕدرا

K24 ـ هه‌ولێر

بڕیار بوو نیکۆلا ریتزۆلی ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیتاڵی، یاری لوتکەی ھەفتەی ٢٥ لە نێوان ناپۆلی و یۆڤێنتۆس بەڕێوە ببات، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ناوبژیوانە تووشی پێکانی ماسولکەکان ھات و لەو یارییە دوور خرایەوە. 

ھەروەھا لیژنەی ناوبژیوانانی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکی فەرمی لە جێگای ریتزۆلی دانێلی ئۆرساتۆی وەک ناوبژیوانی یاری لوتکەی ئەم ھەفتەیەی خولی ئیتاڵی لە نێوان ھەردوو یانەی  یۆڤێنتۆس بەرامبەر ناپۆلی دەستنیشانکرد.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له‌ كات 10:45 خوله‌ك له‌ یاریگه‌ی ئه‌رینا تۆرینۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی یانه‌ی ناپۆلی بكات.