راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی پلانێكی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر

کلاودیۆ رانیێری بەرێوەبەری ئیتاڵی و راھێنەری یانەی لێیستەر ستی ئینگلیزی پلانی داھاتووی بۆ یانەکەی ئاشکرا دەکات.

لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی گواستوویەتیەوە رانیێری دەڵێت: "ئامانجی ئێمە ئاشکرایە دەمانەوێت تیپێک بنیات بنێین و بۆ پلەی بەرزتر سەری بخەین، ھەمووان دەزانن ئێمە لەم وەرزە رووبەرووی وەرزێکی نامۆ بووینەوە، بەڵام پلانی ئێمە ھەر بەم شێوە دەبێت و بۆ ساڵی داھاتووش نایگۆرین.

رانیێری ده‌شڵێت: "لە پێناو رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی پرێمەرلیگ و گەیشتن بە خولە ئەوروپیەکان،

پێویستە لە بنیادنانی تیپەکە لەماوەی سێ تا چوار ساڵی دیکە بەردەوام بین.

رانیێری ته‌مه‌ن 64 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی، چێڵسی، پارما، یوڤێنتۆس و رۆما و مۆناكۆ بووه‌، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌یش ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ و یانه‌كه‌شی به‌ 53 خاڵ له‌ لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ جێگیر كردووه‌.