راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی پلانێكی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
کلاودیۆ رانیێری بەرێوەبەری ئیتاڵی و راھێنەری یانەی لێیستەر ستی ئینگلیزی پلانی داھاتووی بۆ یانەکەی ئاشکرا دەکات.
لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی گواستوویەتیەوە رانیێری دەڵێت: "ئامانجی ئێمە ئاشکرایە دەمانەوێت تیپێک بنیات بنێین و بۆ پلەی بەرزتر سەری بخەین، ھەمووان دەزانن ئێمە لەم وەرزە رووبەرووی وەرزێکی نامۆ بووینەوە، بەڵام پلانی ئێمە ھەر بەم شێوە دەبێت و بۆ ساڵی داھاتووش نایگۆرین.
رانیێری ده‌شڵێت: "لە پێناو رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی پرێمەرلیگ و گەیشتن بە خولە ئەوروپیەکان،
پێویستە لە بنیادنانی تیپەکە لەماوەی سێ تا چوار ساڵی دیکە بەردەوام بین.
رانیێری ته‌مه‌ن 64 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی، چێڵسی، پارما، یوڤێنتۆس و رۆما و مۆناكۆ بووه، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌یش ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و یانه‌كه‌شی به 53 خاڵ له لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ جێگیر كردووه.